Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێكی دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن


په‌یام


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێكی دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دو كاتژمێر به‌ چڕی بۆردومانی ناوچه‌كانی گوندی (كێسته‌ل)یان له‌ ناوچه‌ی به‌رواری باڵا كرد.

هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ دو كاتژمێردا نزیكه‌ی (15) رۆكێت و بۆمبیان ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه‌ كردوه‌ و ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و زیانگه‌یاندن به‌ باخ و ره‌زی گوندنشینان و زیانگه‌یاندن به‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌.

به‌ پێی ئاماره‌كان به‌هۆی بۆردومان و په‌لاماری سوپای توركیا له‌ دهۆك له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا (50) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی (200) گوند له‌ سنوره‌كه‌ چۆڵكراوه‌.

246 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر