Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئارێز عه‌بدوڵا: به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك؛ یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات


په‌یام

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند حزبه‌كه‌ی‌ به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكات.

ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ووتی‌ رێككه‌وتنمان بۆ به‌شداری كردن له‌ حكومه‌ت كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌كێتی سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداریكردنی له‌ حكومه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك و په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێشكه‌شمان كردووه‌ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.

ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پارتی له‌سه‌ر كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تدا من پێم وابێت جگه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی لایه‌نێك هیچ شتێكی تر نییه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی سوره‌ وه‌ سوریش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌ به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكات.

ئارێز عه‌بدوڵا ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كرابێت له‌سه‌ر (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.

251 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر