Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه


په‌یام

وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له‌لایه‌ن وه‌فدێكی بالاَ و رێكخه‌ری گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، پێشوازیان لێكرا.

 وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و سه‌رۆكی جڤاتی گشتی، كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵ و گۆڕان، تاوتوێ كراون و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، به‌ تایبه‌ت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی كاری پێكه‌وه‌یی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێم و عێراق، هه‌لومه‌رجی سیاسی و پێشهاتانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كراوه‌.

383 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر