Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ مووشەکی کاتیۆشا بەسەر سەربازگەی تاجی-دا کەوتەخوارەوە


په‌یام

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ کە سێ مووشەکی کاتیۆشا بەسەر سەربازگەی تاجی-دا کەوتوونەتەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو کە ئایە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان ھیچ زیانێکی گیانی ھەبووە یان نا.

سەربازگەی تاجی بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەغدا و فڕۆکەخانە و بنکەیەکی گەورەی سەربازیی، ھەروەھا کارگەیەکی گەورەی چاککردنەوەی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەک لەگەڵ کۆگایەکی گەورەی مووشەک و چەک و تەقەمەتی تیادایە، لەسەردەمی رژێمی سەدام حوسێن-دا لە لایەن گاردی کۆماری بەکاردەھێندرا.

لەئێستادا سەرباز و راوێژکارانی ئەمریکا و ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سەربازگەی تاجی جێگیرکراون. 

246 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر