Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا: په‌لاماره‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر سه‌ربازانمان قبووڵ ناكه‌ین

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئیدلب رایگه‌یاند په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر سه‌ربازانمان قبووڵ ناكه‌ین.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ به‌داخه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیدلب، ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم قبووڵ ناكه‌ین و پێچه‌وانه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب-ه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا واژوومان كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماردانی خاڵه‌كانی چاودێری سه‌ربازی توركیا له‌ ئیدلب وتی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ده‌بینین رژێم خاڵه‌كانی چاودێری تۆپباران ده‌كات، په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر (خاڵه‌كانی چاودێری له‌ سووریا) قبووڵ ناكه‌ین و سنووریان بۆ داده‌نێین.

217 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر