Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی بنیاتنانی یه‌كه‌یه‌كی جوله‌كه‌نشینی به‌ناویه‌وه‌، تره‌مپ سوپاسی ئیسرائیل ده‌كات

په‌یام

له‌ به‌رامبه‌ر بنیاتنانی یه‌كه‌یه‌كی جووله‌كه‌نشین به‌ناوی "دۆناڵد تره‌مپ"ه‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ده‌كات.

 دوێنێ‌ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌یه‌كی جووله‌كه‌نشینی به‌ناوی "تره‌مپ"ه‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، دانا.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ من كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌ناوی منه‌وه‌ بنیات ده‌نرێت.

پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاندبوو كه‌ یه‌كه‌یه‌كی جووله‌كه‌نشین له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا به‌ناوی تره‌مپه‌وه‌ بنیات ده‌نێت ئه‌ویش وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تره‌مپ له‌ مانگی ئاداری رابردوودا، سه‌روه‌ریی ئیسرائیلی به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان ناساندبوو. 


156 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر