Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ڕه‌وتی حیكمه‌ ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕاگه‌یاند

په‌یام

ره‌وتی حیكمه‌ ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگه‌یاند و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ ئیمزای فالح ساری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی حیكمه‌ی له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كراوه‌، ئۆپۆزسیۆنبوونی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ فراكسیۆنی حیكمه‌ی په‌رله‌مانی بووه‌ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، داواتان لێده‌كه‌ین له‌ رووی یاساییه‌وه‌ بناسێنرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ نووسیویه‌تی، بینراوه‌ و هاوكات فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانیشی راسپاردووه‌ كه‌ له‌لای خۆیانه‌وه‌ تۆماری بكه‌ن.

164 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر