Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك گیانله‌ده‌ستدانی 12 كۆچبه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

پۆلیسی دەریاوانی توركیا رایگه‌یاند: به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران لەكەناراوەكانی خۆرئاوای پارێزگای مولا وەرگەڕا و بەوهۆیەوە 12 كۆچبەر گیانیانلەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 17-6-2019، لە شارۆچكەی بۆدڕوم لە پارێزگای مولا لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریاوانی توركیاوە هەواڵی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبەران درا بە هێزە ئەمنییەكان، كە 43 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو.

دواتر پۆلیسی دەریایی توركیا بە دوو بەلەمی رزگاركەر و هێلیكۆپتەرێك و دوو یەكەی مەلەوانی تایبەت گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانییان 31 كۆچبەر رزگاربكەن و تەرمی 12 كۆچبەریش دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەكانیان ئاشكرانەكراوە.

ئەو كۆچەرانە بەنیازبوون بەڕێگای نایاسایی لە كەناراوەكانی خۆرئاوای پارێزگای مولاوە بەرەو دورگەكانی یۆنان بپەڕنەوە و لەوێشەوە روو لە وڵاتانی ئەوروپا بكەن.

315 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر