Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌سرور بارزانی: یه‌كێتی و پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌یانن



په‌یام


كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و وه‌فده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كۆتاییهات و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه‌ بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌ركی ئێمه‌ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه‌".

هه‌روه‌ها عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا، رایگه‌یاند:، هیوادارن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.

ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌ كه‌: وه‌كو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنیان هه‌یه‌ و پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی و پێشتریش یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ بووه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كابینه‌ نییه‌ حزبه‌كه‌یان به‌شداری تێدا ده‌كات.

274 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر