Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌ گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌



په‌یام 
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 17ی 6ی2019، مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌، بڕیاره‌ كاتژمێر 11، ناوبراو سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات.
 

 وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و  هه‌ریه‌ك له‌ قادر حه‌مه‌جان، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، ده‌رباز شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سرو به‌رزانی و وه‌فده‌كه‌ی پارتی،  سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن و له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی، جگه‌ له‌ مه‌سرو به‌رزانی راسپێردراو بۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ دڵشاد شه‌هاب، ئومێد خۆشناو، هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆفی،  هاوڕێیه‌تی ناوبراو بكه‌ن.

 

268 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر