Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران، به‌ پله‌یه‌كی به‌رزتر ده‌ست به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌: ڕۆژی دووشه‌ممه‌، تاران، هه‌نگاوی زیاتری پاشه‌كشه‌ له‌ پابه‌ندبوونی به‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 

ته‌سنیم ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ كووره‌ی‌ ئه‌تۆمی ئه‌راك، هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی به‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ 2015 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی واژۆی كرد‌و ساڵی ڕابردوو ئه‌مریكا تاكلایه‌نه‌ لێی كشایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی كۆگاكراو هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورس له‌ كووره‌ی‌ ئه‌تۆمی ئه‌راك زیاد ده‌كات.

مانگی ئایاری ئه‌مساڵیش، ئێران له‌ به‌شێك له‌ پابه‌ندییه‌كانی به‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كشایه‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: به‌ پله‌یه‌كی به‌رزتر ده‌ست به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كاته‌وه‌.

218 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر