Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ماوه‌ی‌ به‌خشینی‌ عێراقی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران درێژكرده‌وه‌

په‌یام

ئه‌مریكا ماوه‌ی‌ به‌خشینی‌ عێراقی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران درێژكرده‌وه‌ و، بۆ سێ‌ مانگی‌ دیكه‌ ڕێگه‌ی‌ پێ‌ ده‌دات كاره‌با له‌ تاران بكڕێت.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز له‌ زاری‌ دوو سه‌رچاوه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ "به‌خشینی‌ عێراق له‌ سزاكان له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوه‌".

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و، ڕایگه‌یاندووه‌ "واشنتۆن مۆڵه‌تی‌ به‌ به‌غدا داوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 120 ڕۆژی‌ دیكه‌ كاره‌با له‌ ئێران بكڕێت و پاره‌كه‌یشی‌ ڕاده‌ستی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات".

ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌خشینی‌ عێراق له‌ سزاكان درێژده‌كاته‌وه‌ تا بتوانێت كه‌ درێژه‌ به‌ كڕینی‌ كاره‌با و گاز بدات.

عێراق له‌ پایزی‌ ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ ڕۆژانه‌ 28 ملیۆن مه‌تر سێجا گاز له‌ ئێرانده‌كڕێت، كه‌ به‌شی‌ زۆری‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با به‌كار ده‌هێنرێت.

177 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر