Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كرملین: ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه‌ دیاری بكرێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كان

په‌یام

وته‌بێژی كرملین، رایگه‌یاند گرنگه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دروست، ئه‌و لایه‌نه‌ دیاری بكرێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان له‌ ده‌ریای عومان.

دمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی كرملین، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كان له‌ ده‌ریای عومان و رایگه‌یاند، گرنگه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری راست و دروست، ئه‌و لایه‌نه‌ دیاری بكرێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان له‌ ده‌ریای عومان. 

دمیتری پێسكۆڤ وتیشی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كرانه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌ ده‌ریای عومان، مۆسكۆ داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌ ده‌ریای عومان رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان.

165 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر