Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دڵنیایی ده‌درێته‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ ناردنی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌

په‌یام

وه‌زیری دارایی و ئابووری عیراق، دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناردنی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌.

فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی و ئابووری عیراق، له‌ لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ ئاستێكی باشدان و پێویست به‌ دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پرسی نه‌وت و بودجه‌ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان.

به‌ وته‌ی وه‌زیری دارایی عیراق، بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ساڵی داهاتوودا به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ بودجه‌ی عیراقدا شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێن.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری عیراق له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت به‌ حكومه‌تی‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و مه‌ترسی راگرتنی پشكی هه‌رێم له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌نه‌ڕوو.


838 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر