Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: مانگی داهاتوو ڕه‌وانه‌كردنی ئێس 400 بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند چاوه‌ڕێده‌كات سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ره‌وانه‌كردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 بۆ ولاَته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.

پرسی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئه‌مریكای توڕه‌ كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌و وڵاته‌ ده‌كات.

ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیكستان له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ روسیا تاوتوێكردوه‌ و  به‌بێ شك سیستمی به‌رگری ئێس 400 له‌ توركیا جێگیر ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندوه‌ توركیا له‌به‌رنامه‌ی فرۆكه‌ی ئێف 35 ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و راهێنانی فرۆكه‌وانه‌كانیشی به‌ته‌واوه‌تی راده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به‌راگرتنی به‌رنامه‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی روسی.

149 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر