Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"هه‌رچی ڕووده‌دات له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌رێمه‌ كه‌ گوێ ناگرن"

په‌یام

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند هه‌رچی رووده‌دات له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ گوێ ناگرن.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت دڵسۆز بوون بۆ گه‌ل و نیشتمان به‌قسه‌ی بریقه‌دارو وموزایه‌ده‌ی سیاسی بێمانا ناكرێت و له‌هه‌مانكاتدا په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ندێ ڕاستی ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌ هاوڵاتیانی كورد به‌خشیویانه‌ به‌هێزه‌ سیاسیه‌كان. 

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی كوردستان و گرفت دروست كردن بۆ پشكی بوجه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئیقلیم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و  سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و  سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران  و به‌رپرسی كاروباری فراكسیۆنی پارتی له‌به‌غدا له‌و پرسانه‌ ئاگاداركراونه‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رچی روده‌دات له‌ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ گوێ ناگرن بۆ دڵسۆزیه‌كانی ئیمه‌ و له‌ماوه‌ی داهاتودا به‌ به‌ڵگه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌خه‌مه‌روو كه‌ ئه‌وسكاڵایه‌ له‌چی پێك هاتوه‌و چ گرفتیك دروست ده‌كات.

551 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر