Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پوتین: نیگه‌رانین له‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك

په‌یام

ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌و گرژیانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و پێویسته‌ چاره‌سه‌ربكرێـت.

له‌ پێنجه‌مین لوتكه‌ی كۆنفرانسی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌ی زیاتری به‌یه‌كتر له‌ ئاسیا كه‌ به‌ به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ دوشه‌نبه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، پوتین رایگه‌یاند هه‌موو كه‌سێك نیگه‌رانه‌ له‌و گرژیانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك.

سه‌رۆكی رووسیا وتی به‌ بۆچوونی ئێمه‌ تاكه‌ رێگاچاره‌یه‌كی ژیرانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن.

پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ رووسیا له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شانی.

205 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر