Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس به‌رده‌وامه‌

په‌یام

حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس، پێشڕه‌ویی باشیان كردووه‌.

 هه‌فته‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر دایه‌.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودوڵه‌تی ته‌رابلوس به‌جۆرێك پێشڕه‌وییان كردووه‌ كه‌ له‌ به‌ری باشووره‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیادا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هێزه‌كانیان هێرشێكی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوسی تێكشكاندووه‌.


296 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر