Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەدەپە: له‌ دژی ئاكەپە ده‌نگ به‌ كاندیدی هێزە دیموكراتییەكان ده‌ده‌ین

په‌یام

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە رایگەیاند، گەلی كورد لەپێناو لێپرسینەوە لەو كارانەی ئەنجامدراون، لە 23ی حوزەیرانی 2019 دەچێتەسەر سندوقەكان و له‌ دژی ئاكه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار دەنگ بە هێزە دیموكراتییەكان دەدات.

لە میانی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی هاوپەیمانی دیموكراتی كە لە ئیستانبوڵی توركیا ئەنجامدرا، پەروین بوڵدان داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە دەستبەسەركراوەكانیانی كرد، هه‌روه‌ك بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیاشی بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ بە پێشێلكردنی یاسا ناوبرد.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ وتیشی "وەك دەزانن لە 31ی ئادار گەلانی توركیا شارەوانی ئیستانبوڵیان بردەوە. وەك وەڵامێك بۆ ئەو كارە نایاساییەی لە هەڵبژاردنی شارەوانی گەورە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرا بۆ 23ی حوزەیران هاوپەیمانی دیموكراتیمان پێكهێنا. هه‌ربۆیه‌ له‌ 23 ی حوزه‌یراندا ستەملێكراوان بەرانبەر ستەمكاران دەوەستنەوە.  ئیستانبوڵ هی كوردان و ژنان و گەلانی توركیایەو نابێتە هی ئاكەپە".

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە 31-3-2019 ئەنجامدرا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانیی میلەت بوو كه‌ لە جەهەپە و ئیی پارتی پێکدێت، بە جیاوازی چەند هەزار دەنگێک سەرکەوتنی بەسەر بینالی یڵدرم، كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکپارتی) بەدەستهێنا، بەڵام ئاکپارتی رەخنەی لە ئەنجامەکان گرت، دواتر بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی ئیستەنبووڵ درا كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 23 ی حوزه‌یرانی 2019 ئه‌نجامبدرێته‌وه‌.

249 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر