Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوی شه‌نگه‌های به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ شاری‌ (بیشكیك)ی پایته‌ختی (قیرغیزیا) ‌و به‌ ئاماده‌بووانی سه‌رۆك وڵاتانی ئه‌ندام، نۆزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوی (شه‌نگه‌های بۆ هاریكاری) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌میانی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ هاریكاری وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ بابه‌تی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی‌و ڕێگری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌و به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ كاروباری ئاشتی كرایه‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌ 21 به‌ڵێننامه‌ی هاوبه‌شیان له‌ نێوان خۆیاندا واژۆ كردووه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێی كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی ئه‌فغانستان‌و سوریا و ئاڵۆزییه‌كانی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش كرد.

ڕێكخراوی شه‌نگه‌های ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، سیاسی، ئابووری، ئاسایشی ئۆراسیایه‌، هند و كازاخستان‌و ڕووسیا و چین‌و پاكستان‌و تاجیكستان‌و ئۆزبه‌كستان‌و قیرغیزستان ئه‌ندامی فه‌ڕمی ڕێكخراوه‌كه‌ن، ئێران‌و ئه‌فغانستان‌و بیلاڕووسیا ‌و مه‌نگۆلیاش ئه‌ندامێتی چاودێریان له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی 2020 له‌ ڕۆژانی 22‌و 23ی ته‌مموز له‌ شاری‌ (چیلیابینسك) له‌ ڕووسیا به‌ڕێوه‌بچێت.

224 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر