Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپا و ئۆپۆزسیۆنی سودان له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوشتاری بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ناكۆكن.

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی سودان بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ڕێگه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوشتاری‌ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ناده‌ین.

لای‌ خۆیه‌وه‌، هێز و پارته‌ سیاسییه‌كانی به‌ره‌ی (ئازادی‌و گۆڕانكاری‌) جه‌ختیان له‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ ڕووداوی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، كرده‌وه‌.
 
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی سودان گواستنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی له‌ نێوخۆی وڵاته‌وه‌ بۆ (ئه‌دیس ئه‌بابا)ی پایته‌ختی (ئه‌سیوپیا) ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پێشنیازێكی له‌و شێوه‌ی كردبوو.

به‌ر له‌ ڕووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ له‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی تێدا كوژرا، دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ‌و سوپا له‌ (ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری)ی قۆناغی گواستنه‌وه‌ گیری كردبوو.

175 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر