Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕووسیا به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ پۆڵه‌ندا ده‌ڕوانێت.

(دیمیتری پێسكۆڤ) وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕایگه‌یاند: هیچ كه‌س گومانی له‌وه‌ نه‌بێت سوپای ڕووسیا به‌ هه‌ستیارییه‌كی گه‌وره‌وه‌ له‌باره‌ی بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ پۆڵه‌ندا ده‌ڕوانێت.
 
وته‌بێژی كرملین وتیشی: له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ڕووسیا نه‌كات، سوپای ڕووسیا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات. 

پێشتر، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و (ئاندریه‌ دودا) سه‌رۆك كۆماری پۆڵه‌ندا ڕێككه‌وتنێكی به‌رگرییان بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ پۆڵه‌ندا واژوو كرد.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا به‌ڵێنی دا هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكات، سه‌رۆكی پۆڵه‌نداش ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌ دوژمنكارییه‌كانی ڕووسیا، به‌پێویست زانی.

164 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر