Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا، ئێران به‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر دوو كه‌شتیه‌ نه‌وتییه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

ئه‌مریكا، ئێران به‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر دوو كه‌شتیه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی كه‌نداوی عوممان تۆمه‌تبار ده‌كات.

(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێران به‌رپرسه‌ له‌ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (فۆكس نیوز) وتی: وێنه‌ی كه‌شتییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئێران هێرشه‌كانی ئه‌نجام داوه‌.

له‌باره‌ی گه‌رووی هورمزیشه‌وه‌، تره‌مپ وتی: ئه‌و گه‌رووه‌ داناخرێت، ئه‌گه‌ر داشبخرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌بێت.

پێشتریش، (مایك پۆمپیۆ) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان‌و ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهاتوون، ئێران له‌ هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌نداوی عومان به‌رپرسه‌.

پۆمپیۆ وتیشی: ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كاری تێكده‌رانه‌ به‌رانبه‌ر كه‌شتیگه‌لی نه‌وت له‌ گه‌رووی هورمز ده‌كات.

لای‌ خۆیه‌وه‌، ئێران تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیای له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كه‌شتیه‌ نه‌وتییه‌كه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی له‌و ڕووداوه‌ تۆمه‌تبار كرد.

158 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر