Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ په‌ڕله‌مانتاری كورد بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت سه‌ردانی دادگای فیدراڵی ـیان كرد


په‌یام

سێ په‌ڕله‌مانتاری كورد به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی نه‌وتی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، سه‌ردانی دادگا فیدراڵیان كرد.

ئه‌مڕۆ، له‌ شاری به‌غداد هه‌رسێ په‌ڕله‌مانتاری كوردی په‌ڕله‌مانی به‌غدا (ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید)، (سه‌ركه‌وت شه‌مس)، (هۆشیار عه‌بدوڵڵا) سه‌ردانی دادگای فیدراڵییان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بووه‌ بۆ كه‌یسی سكاڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، سێ په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و سێ په‌ڕله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ كارگێڕی و ئابووری و سیاسییه‌كانه‌ و ده‌بێ گۆڕینی ڕیشه‌یی تیدا بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك بخرێته‌ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌، نه‌ك مافیاكان .

ئه‌و سێ په‌ڕله‌مانتاره‌ له‌ كوتله‌كانی (كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ، گۆڕان) به‌ڵێن ده‌ده‌ن كاری جدی و فره‌ ڕه‌هه‌ند له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكه‌ن‌و له‌ ئاسته‌كانی دادگا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و میدیا و شه‌قام به‌دوایدا بچن.

175 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر