Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كه‌نداوی‌ عوممان چی‌ روویدا؟


په‌یام


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ئاژانسه‌كانی‌ جیهان رایانگه‌یاند، دوو ته‌قینه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ری‌ عه‌ممان روویداوه‌و دوو کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح لە کەنداوی عومان روبەڕوی هێرش بونەتەوە، ئه‌و هه‌واڵه‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ به‌رزكرده‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ خێرای‌ به‌دوای خۆیدا هێنا.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، دەستەی دەریایی بریتانی لە کەنداو پێشتر هۆشداری دابوو لە روداوێکی مەترسیدار کە روبەڕوی کەشتیە بار هەڵگرە زەبەلاحەکان دەبێتەوە لە کەنداوی عومان.

وكالة إيرانية تنشر أولى الصور للناقلتين المستهدفتين وتحدد التبعية

هێرشەکە لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی عه‌ممان روویداوە، دوو تەقینەوە لەسەر ئەو کەشتییەکان روویداوەو بەرپرسانی عومان دەڵێن، کەشتییەکان داوای بەهاناوەچوونیان کردووە.

هێرشی سەر کەشتییەکان بووە هۆی بەرزبوونەوە نرخی نەوت، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی لە 4 % بەرزبووەوە و لە 59 دۆلارەوە گەیشتە 62 دۆلار.

وكالة إيرانية تنشر أولى الصور للناقلتين المستهدفتين وتحدد التبعية

هاوكات ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیرنای‌ ئێرانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه‌ی‌ هێرشی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ئاڵای‌ دوورگه‌كانی‌ مارشاڵی‌ به‌رزكردبوه‌وه‌و ستافه‌كه‌ی‌ له‌ 21 كه‌س پێكهاتبوون، هه‌ڵگری‌ (الإیثانول) بووه‌، به‌رێگاوه‌ بووه‌ له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ بۆ تایوان، هه‌روه‌ها كه‌شتی‌ دووه‌میان ئاڵای‌ په‌نه‌مای‌ به‌رزكردبوه‌وه‌و  ستافه‌كه‌ی‌ له‌ 23 كه‌س پێكهاتبوون، هه‌ڵگری‌ (المیثانول) بووه‌و له‌ سعودییه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌نگافوره‌ ده‌چوو. 

وكالة إيرانية تنشر أولى الصور للناقلتين المستهدفتين وتحدد التبعية

ئەو هێرشە لەکاتێکدایە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران ئاڵۆزبووە و مانگی رابردووش چوار کەشتی دیکەی نەوتهەڵگر لە نزیکی بەندەرەکانی ئیمارات هێرشیان کرایەسەر کە دووانیان سعودی بوون.

وكالة إيرانية تنشر أولى الصور للناقلتين المستهدفتين وتحدد التبعية

801 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر