Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی رێگه‌ی نێوان ئامێدی - دهۆكیان كرد


په‌یام

ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی رێگه‌ی نێوان ئامێدی - دهۆكیان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی سه‌ر رێگه‌كه‌ و پڕۆژه‌ی هێڵی ئاوی ئامێدیش زیانیان به‌ركه‌وت.

ئه‌و به‌نزیخانه‌ی كه‌ به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌وتووه‌ ته‌نها  50 مه‌تر له‌ باره‌گایی لقی 18ـی پارتی دووره‌ ، دوو مووشه‌كیش به‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ئامێدی-دهۆك كه‌وتون و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بۆ ماه‌وه‌ی نیو كاتژمێر ڕێگاكه‌ داخرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی توركیا سێ شوێنیان له‌ نزیك ئامێدی كردۆته‌ ئامانج و هه‌روه‌ها بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئامێدی زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و  شوێنی بۆردومانه‌كه‌ ته‌نیا یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری ئامێدی دوربوه‌ و وله‌ نزیك گوندی سه‌رگه‌لێ و كومه‌ڵگه‌ی كانیان بووه‌.

قائیمقامی ئامێدی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌، به‌ڵام بۆری سه‌ره‌كی ئاوی خورادنه‌وه‌ی پروژه‌ی دێرالووك بۆ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سه‌رسرنكی و بامه‌ڕنێ  ته‌قیون و تیمه‌كانی ئاوی ئامێدی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌یانن، ئه‌مه‌ به‌ده‌رله‌وه‌ی زیانی ماددی به‌ر به‌نزینخانه‌كه‌ و دوو ئۆتۆمبێل كه‌وتووه‌ و ترس و دودڵیه‌كی زۆریشی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌.

81 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر