Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌م مانگه‌ 17 بۆ 18 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت


په‌یام

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بڕی 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت و كاتژمێره‌كانی‌ تر له‌لایه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئەم مانگە، بڕی 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت‌و شەش کاتژمێرەکەی دیکە لەڕێی موەلیدە ئەهلییەکانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، بارودۆخی کارەبا و کارکردنی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵسەنگێندراون و ئێستا بە تێکڕا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5000 مێگاوات بەرزبووەتەوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با، داواش لە هاوڵاتیان دەکات هاوکار بن لە کەمکردنەوەی زیادبەکارهێنانی کارەبا چونکە لە وەرزی هاویندا بارگرانییەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگە و تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا.

88 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر