Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ هێرشی‌ سه‌ر دوو كه‌شتییه‌كه‌؛ نرخی‌ نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌


په‌یام


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 60 دۆلار 41 سەنت و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 51 دۆلار و 31 سەنت بوو، به‌ڵام پاش هه‌واڵی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هێرش بۆسه‌ر دوو كه‌شتی‌ نه‌وتهه‌ڵگر نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاره‌كانی‌ جیهاندا 2.8% به‌رزبوه‌وه‌.

له‌ ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 61 دۆلار 64 سەنت و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 52  دۆلار و 45 سەنته‌

بەپێی هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، دوو ته‌قینه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ری‌ عه‌ممان روویداوه‌و دوو کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح لە کەنداوی عومان روبەڕوی هێرش بونەتەوە.

دەستەی دەریایی بریتانی لە کەنداو پێشتر هۆشداری دابو لە روداوێکی مەترسیدار کە روبەڕوی کەشتیە بار هەڵگرە زەبەلاحەکان دەبێتەوە لە کەنداوی عومان.

میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردوەتەوە، تەقینەوەیەک لە کەنداوی عومان چەند تانکەرێکی نەوتی کردوەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بڵاوبکەنەوە.

403 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر