Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركۆماری توركیا: ناڵێم توركیا S-400 ـه‌كان ده‌كڕێت، به‌ڵكو كڕیویه‌تی


په‌یام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ناڵێم تورکیا سیستەمی بەرگریی S-400 دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە ئەو کارەمان تەواو کردووە، له‌باره‌ی فرۆكه‌ی  F-35 سه‌رۆكی توركیا ووتی، تورکیا تەنھا کڕیاری فڕۆکەی جۆری F-35 نییە، لەھەمان کاتدا ھاوبەشی بەرھەمھێنانییەتی"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی بەرگریی S-400 رایگەیاند: "لەگەڵ ھەرزانی نرخەکەی و بەڵێنی بوون بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی، رێککەوتنەکەمان واژوو کرد. ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی کەمدا دەگات".

 رەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌ر لەبارەی پڕۆژەی F-35 وتی: "لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ کۆتایی ئەم مانگە لە ژاپۆن دەبین و لەوێ کۆدەبینەوە. ئینشائەڵڵا ئەم پرسانە لەوێ رووبەڕوو باس دەکەین".


242 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر