Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. سزایی یاسایی به‌سه‌ر كه‌سێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی دژه‌ موسڵمانان سه‌پێنرا


په‌یام

میدیاكانی‌ به‌لجیكا بڵاویان كرده‌وه‌، دادگای تاوانه‌كانی هه‌رێمی ئه‌نتویرب له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ سزای 10 مانگ زیندانیكردن و 800 یۆرۆی‌ به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاندووه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی دژی مسوڵمانان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌.

كه‌سه‌ سزادراوه‌كه‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌ و، به‌ ناوی ساخته‌وه‌ هه‌ژمارێكی به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

تاوانی "بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی توند به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژی مسوڵمانان" به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا سه‌پێندراوه‌.

دادگاكه‌ پێی وایه‌ ئه‌و بڵاوكراوانه‌ سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌لجیكا تێك ده‌ده‌ن و، زیان له‌ بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كسانی له‌ مافدا ده‌ده‌ن.

244 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر