Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی یابان به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی گه‌یشته‌ تاران

سه‌رۆكوه‌زیرانی یابان به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی گه‌یشته‌ تاران و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئێران گفتوگۆی‌ ڕاشكاوانه‌ له‌باره‌ی‌ بارگرژییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ بكات.

پاش زیاتر له‌ 40 ساڵ له‌ ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆكوه‌زیرانێكی یابان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی دوو ڕۆژه‌ گه‌یشته‌ تاران و، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشوازیی لێ‌ كرا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی یابان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانیی سه‌رۆككۆمار و دواتر له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، سه‌رۆكوه‌زیرانی یابان ڕایگه‌یاند، بارگرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و، یابان هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجام ده‌دات.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وته‌بێژی حكومه‌تی یابان ئاشكرای كرد "شینزۆ ئابێ‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام داوه‌ و، گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌وه‌ كراوه‌".

وته‌بێژی حكومه‌تی یابان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌، یابان ده‌یه‌وێت داوا له‌ به‌رپرسانی باڵای ئێران بكات وه‌كو هێزێكی دیاری ناوچه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان هه‌نگاو بنێن.

153 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر