Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌وڵی‌ گۆڕینی مادده‌یه‌كی ده‌ستوور ده‌دات!

هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ ئامانجی‌ هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌، هه‌وڵی‌ گۆڕینی مادده‌یه‌كی ده‌ستوور ده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكی‌ واژوو كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێكردووه‌.

محه‌مه‌د ده‌راجی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ نه‌توانراوه‌ وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌كانی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت و، وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان بكرێن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ فه‌تح دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران به‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت. وتیشی‌ "كێشه‌ی ده‌ستووری هه‌یه‌ و، ده‌ستمان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه‌ كردووه‌ بۆ گۆڕانكاری كردن له‌ ده‌ستوور به‌ تایبه‌ت مادده‌ی 76".

فه‌تح كه‌ له‌ كۆی 329 كورسی خاوه‌نی 48 كورسیی په‌رله‌مانه‌ و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆ ده‌گرێت، پێی وایه‌ گۆڕینی مادده‌ی 76ی ده‌ستوور ئامانج لێی كۆتایی هێنانه‌ به‌و ئه‌زموونه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌ عێراق هه‌یه‌ و سه‌رۆكوه‌زیران به‌ رێكه‌وتن و دابه‌شكاری لایه‌نه‌كان داده‌نرێت.

157 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر