Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تڕه‌مپ: كیم جۆنگ ئوون له‌باره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یه‌وه‌ پابه‌ند بووه‌

دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای‌ كرد: نامه‌یه‌كی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكووره‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، ڕایشیگه‌یاند: كیم جۆنگ ئوون له‌باره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یه‌وه‌ پابه‌ند بووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ كیم جۆنگ ئوون ئاراسته‌ی‌ كردووه‌، ناوبراو جه‌ختی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بردووه‌ته‌ سه‌ر و، هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی‌ یاخود مووشه‌كیی مه‌ودا فراوانی ئه‌نجام نه‌داوه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ورده‌كاریی‌ نامه‌كه‌ی‌ تره‌مپی‌ ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باكووری‌ له‌ دۆخێكی‌ ئه‌رێنیدان.

له‌ هه‌مان كاتدا جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، كۆشكی‌ سپی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئوون ئاماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر پیۆنگیانگ ئاماده‌یی‌ هه‌بێت.

مانگی‌ حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و كۆریای‌ باكوور له‌ سه‌نگاپووره‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵیش بۆ دووه‌م جار كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی‌ كۆریاوه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن.

97 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر