Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران دەکات


په‌یام

راگەیەندرا کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سبەی چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سەردانی تاران دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی (Kyodo) بڵاویکردەوە، وتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یوشیھیدا سۆگا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە شینزۆ ئابێ سەردانی تاران دەکات و لە میاندا بە جیا لەگەڵ رابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی و سەرکۆمار، حەسەن روحانی کۆدەبێتەوە.

یوشیھیدا سۆگا باسی لەوەشکردووە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا کە لە نێوان شینزۆ ئابێ و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە، بیرورا لەبارەی چەند چەند رۆژەڤێکی ھەرێمیی ئاڵوگۆڕکراوە لەنێویاندا رەوشی ئێران.

وتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن ئاماژەی بەوەشداوە کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، شینزۆ ئابێ سەردانی تاران دەکات.


107 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر