Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گۆڕان: شه‌وی رابردوو به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌ڵسوڕاوان‌و مه‌كۆی گۆڕان كردووه‌


په‌یام

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێك لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە بڵاودەكاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، " له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە‌ بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن". 
 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

‎راگه‌یه‌ندراوێک له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه‌
 
‎شه‌وی سێ شه‌ممه‌، 11ی 6ی 2019، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە‌ بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.

‎ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسیارانه‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که‌ رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.

‎بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کۆی هه‌ڕه‌شه‌ و روداوه‌که‌ ده‌کات. پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و روداوانه‌ و پێویسته‌ تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.

‎هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که‌ له‌ پێناوی به‌رگری له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه‌.
 
 
‎بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
11ی 6ی 2019

1212 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر