Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پێشووتری پاكستان به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا


سه‌رۆكی پێشوتری پاكستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا.

نوازیش عه‌لی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی نیشتمانی پاكستان و به‌رپرس له‌ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند ئاسف عه‌لی زه‌رداری، سه‌رۆكی پێشوتری پاكستان به‌ تۆمه‌تی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراوه‌.
هاوكات پارتی گه‌لی پاكستان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌ سیاسی كراوه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ده‌كه‌ن.

ئاسف عه‌لی زه‌رداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2008دا به‌ سه‌رۆكی پاكستان هه‌ڵبژێردرا و هاوسه‌ری بێنه‌زیر بۆتۆ-ی خانمه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری پاكستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستان بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2007 تیرۆر كرا.


205 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر