Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆنسن: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ ئه‌وروپا ته‌رخانكراوه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرم

په‌یام

یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌ مه‌به‌ستی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌رخانكراوه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

بۆریس جۆنسن، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا وتی‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تا له‌ ڕێككه‌وتنی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ مه‌رجی باشتر بخه‌نه‌ به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و 50 ملیار دۆلاره‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌.

 جۆنسن، له‌ كابینه‌كه‌ی تێرێزا مه‌ی، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌ناو پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و پارته‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دوای زنجیره‌یه‌ك ده‌نگدان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوی هه‌ڵبژێرن. 

به‌پێی رێككه‌وتنی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ پێشتر تێرێزا مه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه‌كه‌دا ئه‌نجامیداوه‌، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا به‌ریتانیا بڕی 50 ملیار دۆلار بداته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

388 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر