Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا: هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ عێراق ده‌كشێنینه‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌.

گاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تا ساڵی داهاتوو هیچ هێزێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق نامێنێت‌و ده‌كشێنه‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنانكردن له‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار سه‌رباز و هێزی ئه‌منی عێراق له‌بنكه‌ی تاجی، له‌ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرددووه‌ وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به‌یه‌كجار سه‌رجه‌م هێزه‌كه‌ی له‌عێراق بكشێنێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ندبوونی به‌ڕێككه‌وتنێكی پێشوو له‌گه‌ڵ عێراق.

 گاسیندا ئاردێرن جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ چیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌شوێنی دیكه‌ هاوكار بێت و ئه‌ركه‌كانی له‌عێراق كۆتاییهاتووه‌.

93 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر