Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیندانیانی ئه‌نفال له‌ كه‌ركوك داواده‌كه‌ن وه‌ك زیندانی سیاسی ئه‌ژماربكرێن

په‌یام

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌ وه‌ك زیندانیی قۆناغی ئه‌نفال خۆیان ناساندووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن زیاتر له‌ 8 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناساندنیان وه‌ك زیندانیی سیاسی ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار و نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق‌و دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسی عێراقیان كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ساڵی 1988 بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانێگ زیندانیی كراون داوا ده‌كه‌ن وه‌كو زیندانی‌ سیاسی‌ بناسرێن‌و قه‌ره‌بووی‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه‌و ئه‌و مافانه‌ی‌ زیندانیی سیاسی‌ هه‌یه‌تی‌ ئه‌وانیش هه‌یان بێت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌ چاوێكه‌وتنێكدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ شاری‌ دیاله‌ و به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان سیاسی نییه‌، داواكاری زۆربه‌ی زۆری زیندانییانی ئه‌نفال ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفال له‌ كوت‌و دیاله‌و به‌غداوه‌ بۆ به‌غدا بگوازرێته‌وه‌‌و لێپرسینه‌وه‌ش له‌ لیژنه‌كه‌ی دیاله‌ش بكرێت.

128 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر