Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان: ئاماده‌ین به‌ دانوستان كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیندستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان رایگه‌یاند ئاماده‌ن به‌ دانوستان كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هیندستان دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

عمران خان سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوتا هیندستانییه‌كه‌ی، كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا، ئاماده‌ییه‌ هاوكاری هاوتا هیندستانییه‌كه‌ی بكات و رایگه‌یاندووه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ دانوستان سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ 14ی مانگی شوباتی رابردوودا، به‌ هۆی هێرشێكی چه‌كداری كه‌ كاروانێكی سه‌ربازیی هندستانی‌ له‌ كشمیر كرده‌ ئامانج، گرژی كه‌وته‌ نێوان نیودلهی و ئیسلام ئاباده‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 40 سه‌رباز كوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.

135 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر