Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 7 ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ردا گرت

په‌یام

باندێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران كه‌ له‌ چوار بازرگان پێكهاتبوون و ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن حه‌پی ماده‌ی هۆشبه‌ریشدا گیرا.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ چوار بازرگانی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ كه‌ ویستویانه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش رایگه‌یاندوه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ زانیارییان پێگه‌یشت له‌شه‌وی 7 حوزه‌یران توانییان له‌كاتی ئاماژه‌پێكراودا له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر مونشائه‌یه‌كدا برێكی زۆر له‌حه‌ب و ده‌رزی هۆش به‌ری تێدا بوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌هه‌مان كاتدا چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌ومادانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ویستویانه‌ له‌پاریزگای سلێمانیه‌وه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ماده‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و چوار كه‌سه‌كه‌ش كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 

157 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر