Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سودان.. ژماره‌ی كوژراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌رتوم گه‌یشته‌ 115 كه‌س

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ میانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی سودان كوژراون، گه‌یشته‌ 115 كه‌س.

لیژنه‌ی پزیشكان له‌ سوودان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ میانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا له‌ شاری خه‌رتوم كوژراون، به‌رزبوویه‌وه‌ بۆ 115 كه‌س.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌ به‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كوژرا، به‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشانده‌ران به‌رزبوویه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 115 كه‌س.

له‌ میانی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا له‌ شاری خه‌رتوم، خۆپیشانده‌ران داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نی بكات.

119 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر