Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حووسییه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشانكرده‌ سه‌ر شاری جازانی سعودیه‌

په‌یام

حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشانكرده‌ سه‌ر شاری جازان له‌ باشووری سعوودیه‌.

كه‌ناڵی مه‌سیره‌ سه‌ربه‌ حووسییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر شاری جازان باشووری سعوودیه‌ كه‌ له‌ میانیدا فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی دوژمن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی جازان هه‌وڵیانداوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر چه‌كدارانی حووسی له‌ یه‌مه‌ن.

كه‌ناڵی حوسیه‌كان ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی حووسی بۆسه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی جه‌به‌ل نار سه‌ربه‌ شاری جازان، سه‌ربازێكی سعوودیه‌ و چوار به‌كرێگیراو كوژراون.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌ و زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه‌ و هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

288 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر