Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەوروپا لە دۆخێکدا نییە رەخنە لە ئێران بگرێت




په‌یام 


وەزیری دەرەوەی ئێران بە رەخنەی تووند لە وڵاتانی ئەوروپی دەگرێت و دەڵێت: سیاسەتەکانی ئەوان زیانی بە ناوچەکە گەیاندووە و وڵاتانی ئەوروپی لە دۆخێکدا نین رەخنە لە ئێران بگرن.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە رەخنەگرتنی ئەم دواییەی هەندێک وڵاتی ئەوروپی لە ئێران رایگەیاند: ئەوروپییەکان لە دۆخێکدا نین کە رەخنە لە ئێران بگرن، بەتایبەت لەو پرسانەدا کە پەیوەندییان بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە. 

زەریف ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"سیاسەتەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەی ئێمەدا جگە لە زیان هیچی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە، بەگشتی رۆژئاوا رێگەی بە رژێمە ملهوڕەکان لە ناوچەکەی ئێمەدا داوە تاوان بکەن، بۆیە پێویستە لە رەوتی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەوان، ئەم پرسانە تاوتوێ بکرێن".

وەزیری دەرەوەی ئێران  وەک ئاماژەیەک بەوەی کە بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران بکەن، وتی: سەردانی ئەو دوو بەرپرسەی ئەڵمانیا و ژاپۆنی دەرفەتێکی گرنگە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ روونکردنەوەی سیاسەتەکانی خۆی و دۆزینەوەی رێگەی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی ئێستا هەموو جیهانی گرتووەتەوە و مەبەستەکەی تەنها ئێران نییە.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، هەردوولا هەوڵدەدەن ئەمریکا و ئێران ببەنە سەر مێزی گفتوگۆ. 

154 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر