Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕووسیا له‌ماوه‌ی 2 مانگدا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ڕاده‌ستی‌ توركیا ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 2 مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی به‌ توركیا ده‌كه‌ن.

سێرگی چێمۆزۆڤ له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می ئێس 400ی رووسی به‌ توركیا به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ پلانی بۆ دانراوه‌، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ و جێبه‌جێده‌كرێت. 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دانی پاره‌ی پێشوه‌ختی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی‌ ته‌واوبووه‌ و قه‌رزه‌كان ده‌سته‌به‌ركران و خه‌رجكران و كاڵاكان به‌رهه‌مهێنران.

ناوبراو وتیشی له‌ماوه‌ی 2 مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی‌ به‌ توركیا ده‌كه‌ین. 

141 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر