Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یونیسێف: له‌ جیهاندا، هاوسه‌رگیری ته‌مه‌نی نایاسایی زیادیكردووه‌

په‌یام

له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ڕیكخراوی یونیسێف بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌  سه‌رانسه‌ری جیهاندا هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی یاسایی به‌ راده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه‌

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،  هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی یاسایی به‌ راده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا (765) ملیۆن حاڵه‌ت تۆماركراون.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، زۆرترین حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ خوار ته‌مه‌نی یاسایی له‌ نێوان كوڕاندا له‌ وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتینی و كاریبیی و باشور و رۆژهه‌لاَتی ئاسیا تۆماركراون و، وڵاتی كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 28 و، پاشان ولاَتانی نیكاراگوا و مه‌دگه‌شكه‌ریش به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 19 و له‌سه‌دا 13 به‌ پله‌ی دوه‌م و سێهه‌م دێن.

هه‌ر له‌ ڕاپۆته‌كه‌دا، هێنریتا فۆر، به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌م دیارده‌یه‌ ته‌مه‌نیی منداڵیی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بات و وایان لێده‌كات له‌ ته‌مه‌نێكی زودا به‌رپرسیارێتی كه‌سێكی گه‌وره‌ له‌ ئه‌ستۆبگرن و كه‌ هێشتا ئاماده‌نین بۆ ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌.

133 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر