Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی مه‌كسیكدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كانی مه‌كسیكدا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات دێت له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌، كه‌ بریاردراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ مه‌كسیكه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌مریكا و داوای مافی په‌نابه‌رییه‌تییان كردووه‌، بگه‌رێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی خۆشحاڵم به‌وه‌ی پێتان رابگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌مریكا و مه‌كسیك له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی له‌به‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌، سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كانی مه‌كسیكدا تا كاتێكی نادیار هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌. 

149 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر