Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌: تاران به‌شوێن به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ نیه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند  ئێران پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستیی له‌پێناو چه‌كی ئه‌تۆمییدا دیزاین نه‌كردووه‌.

له‌ په‌یامێكدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه‌ی گرت. 

زه‌ریف ووتی‌ ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ست به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێراندا، پێشێلكردووه‌. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆ ئێران گرت و رایگه‌یاندووه‌ مووشه‌كه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی دیزاین نه‌كراون و ئێمه‌ به‌شوێن به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ نین.

128 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر