Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌سعود عه‌بدولخالق: پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن

په‌یام

مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای راگه‌یاندنی ستانده‌ر ده‌ڵێت "هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت  مه‌رجێكه‌ كاری كرده‌ نییه‌".

مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای راگه‌یاندنی ستانده‌ر بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "هه‌رچی په‌یمانێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفرانسه‌كاندا دراون سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كوردایه‌تی تائێستا جێبه‌جێنه‌كراون، ئه‌وانه‌ی له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی و كاری نادروسته‌وه‌ بوون جێبه‌جێكراون".

وتوشیه‌تی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پێناسه‌كردنی حكومه‌تیشدا بێت له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی كه‌ پێناسه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێم چه‌ندان ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌ن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و حزب و كۆمپانیا و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سه‌كانیش".

سه‌رۆكی ده‌زگای راگه‌یاندنی ستانده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،  له‌ به‌رامبه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا ئێستا باره‌گای بارزانی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ پێناسه‌یه‌كی یاسایی یان نیشتمانی نییه‌ به‌ڵام ناتوانم بڵێم كارتۆنییه‌ و ڕه‌نگه‌ هێزێكی راسته‌قینه‌بێ".

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی  و پارتی وتویه‌تی "هه‌ردوو لایه‌ن ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت  مه‌رجێكه‌ كاری كرده‌ نییه‌".

361 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر