Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ له‌ سووریا هه‌بووه‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌


په‌یام

ئه‌مریكا هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ له‌ سووریا هه‌بووه‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ سووریا ده‌ستگیركراون و په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی  داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌. 

هاوكات كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ی له‌ سووریا ده‌ستگیركرابوون، له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌. 

كاربه‌ده‌سته‌كه‌ تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ ئێستا كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی  ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ ،  بۆ ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن .

ئاشكراشیكرد: ئه‌وانه‌  بریتیین له‌ چه‌ند ژنێك و شه‌ش منداڵ، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ ده‌ستگیركراون و، دواتریش به‌پێی ڕیككه‌وتنێك له‌ نێوان ئه‌مریكاو هه‌سه‌ده‌ و له‌سه‌رداوی ئه‌مریكا ئازادكراون . 

137 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر